بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس لە یاسای عیراقی

Autor: Kawa A. Salim
Jazyk: Arabic<br />English<br />Kurdish
Rok vydání: 2024
Předmět:
Zdroj: Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences, Vol 8, Iss 2 (2024)
Druh dokumentu: article
ISSN: 2707-6342
DOI: 10.24086/cuejhss.v8n2y2024.pp1-10
Popis: گومان لەوە دا نیە کە وا دادنووس پێگەیەکی یاسایی گرینگی هەیە ،چونکە بە دیهێنەری دادپەروەرییە لە کومەڵگادا، بەتایبەتی لە ڕووی رێکخستن وپشتراستکردنەوە و دۆکیومێنت کردنی بەلگەنامە سەلمێنراوەکان ,كارى دادنووسى بە يەكێك لە كارە هەر گرنگەكان دادەنرێت کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یاسای تایبەت بۆ ڕێکخستنی ئەرک و مافەکانی دادنووس دەکردووە، یاسا دانەری عیراقی بايەخێكى تەواوی بەم بابەتە داوە و ياسایەکی تايبەتى بۆ دەركردووە، بەوپێیەی یاسای ژمارە (٣٣) ساڵی ١٩٩٨ ی تایبەت بەدادنووسان دەرکردووە، کە تیایدا کۆمەڵی پابەندی و مافی دیاریکردووە بۆ دادنووسان، دادنووس بە پێى ياسای كار دەكات و بريارەكانى هەمووى ملكەچى چاودێرى و بەدووا داچوونن وە لە هەمان كات پاراستنى مافى ياسايى تاكەكانە لە كۆمەلگە كە ئەگەرهاتوو توشى هەر پێشێليەك بوون يان كەم و كورتى هەبوو لە كارەكانى دادنووس بۆيە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس بخەینەڕوو وە پایەکانی بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان بەدیاربخەین، بۆ ئەوى وەڵامى پرسيارە ئاراستە كراوەكان بدەينەوە لەم توێژينەوە پێويستە مەنهجى شيكارى بەراوردکاری بگرينە بەر بۆ شيكاركردنى هەموو ئەو دەقە ياساييانەى كەوا باس لەم بابەتە دەكات لە ياساى ژمارە (٣٣) سالى ١٩٩٨ بە بەراورد لەگەڵ یاساکانی بەرکاری عەرەبی وەکو (یاسای ئەردەنی ژمارە١١ی ساڵی ١٩٥٢ و یاسای دادنووسی لوبنانی ژمارە ٣٣٧ ساڵی ١٩٩٤)، ئەوەش لەپێناو ئەوەی کە بتوانین بابەتەکە بەباشترین شێوە بابەتەکە بخەینەڕوو، وە لە کۆتایدا گرنگترین ئەو دەرەنجامانەی کە پێی گەیشتووین خراوەتەڕوو.
Databáze: Directory of Open Access Journals