بنهماڵهی مهولانا خالیدی نەقشبەندی له بهڵگهنامهكانی عوسمانیدا
Autor: | AHMAD, Hemin Omar |
---|---|
Jazyk: | turečtina |
Rok vydání: | 2022 |
Předmět: | |
Zdroj: | Volume: 7, Issue: 14 38-68 Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi |
ISSN: | 2147-5679 |
Popis: | بێگومان تا ئێستا بە زۆر لە زمانان چەندین تێز و توێژینەوەی ئەكادیمی و كتێب لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی نووسراون و چەند لایەنی ژیانی ئەو ڕابەر و كەسایەتییە ڕوونكراوەتەوە، بەڵام وەك پێویست ئاوڕ لە خێزان و منداڵ و كەس و كارەكەی نەدراوەتەوە. بەو پێیەی كۆتایی ژیانی مەولانا لە شام بووە و بەشێكی دیاری بنەماڵەكەی لەوێ نیشتەجێ بوونە، ئەو دەڤەرەش بەشێكی ژێر دەستەڵاتی عوسمانییەكان بووە، بۆیە زانیاری لەبارەی كەس و كار و بنەماڵە و بەشێك لە خەلیفەكانی و خانەقاكانی لە شوێنە جیاوازەكانی وڵاتانی ئیسلامی لەناو ئەرشیڤخانەی عوسمانی دەبینرێت. لەم ڕووەوە چەند لایەنێكی ژیانی هەر یەكە لە مەحموود ساحێبی برای، محەمەد ئەسعەدی برازای، نەجمەددین ئەفەندی كوڕی، فاتیمەخانی كچی و ستی خانمی هاوسهری لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە ڕەسمی و كارگێڕییەكانی ئەرشیڤخانەی عوسمانی خراونەتەڕوو و بە گوێرەی پێویستی زانستی، زانیارییەكانی پێشووتر ڕاستكراونەتەوە یان پشتگیری كراون و یانیش زانیاری تازەیان خراوەتەسەر. |
Databáze: | OpenAIRE |
Externí odkaz: |