بزوتنەوەی ڕوانگە و پەیامی یاخیبوون
Autor: | Awara Faraedun Qadir, Luqman raouf Ali |
---|---|
Rok vydání: | 2022 |
Zdroj: | Journal of University of Human Development. 8:113-121 |
ISSN: | 2411-7765 2411-7757 |
DOI: | 10.21928/juhd.v8n4y2022.pp113-121 |
Popis: | ئەم توێژینەوەیە ( بزوتنەوەی ڕوانگەو پەیامی یاخیبوون)، توێژینەوەیەکی تایبەتە لەسەر پەیامی یاخیبون لە لای بزوتنەوەی ڕوانگە، کە لە بەیاننامەکەیاندا بەیانیانکرد، کە وەک ئاشکرایە ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی ئەدەبی ڕەخنەیی بوو، لە هەلومەرج و بارودۆخێکی دیریکراودا سەری هەڵدا و لەکاتی خۆیدا مشتومڕێکی زۆریان نایەوە، بە شێوەیەک دەکرێ بڵێین تا ئێستاش کاریگەریەکانی ماوە و جێگەی باسی نێو کۆڕ و لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکانە، ئەم بزوتنەوەیە بزوتنەوەیەکی یاخی بوون و خاوەنی پەیامێک بوون، بۆ شڵەقاندنی ئەو گۆمی چەقبەستوییەی ناو ئەدەب و سیاسەت و کۆمەڵگا..، لە پێناو هێنانە کایەی ژیانێکی ئاسودە و یەکسان و دادپەروەر بۆ سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگا. نوسەرانی گروپی ڕوانگە کەسانێک بوون، خاوەن ئایدیاو ڕوانینی جیاوازبوون بۆ ئاسۆ، لەبەر ئاگاداربوون لەو ڕەوت و بزوتنەوە نوێخوازانەی کە لە جیهاندا ڕوودەدەن و گەشەدەکەن و ئامانجەکان دەهێنەدەی، ئەمانیش دەیانویست هەمان هەنگاو بگرنە بەر، بۆئەوەی لە شۆڕش و کاروانی نوێگەری دوانەکەون و لەگەڵ ڕەوتی ژیانی نوێگەریدا هەنگاو بنێن، کەواتە نوسەرانی گروپی ڕوانگە لەو کاتەدا دەنگێکی ئازا و بوێر بوون و بەبێ گوێدانه هیچ بەربەستێک، بە بیر و قەڵەمەکانیان پەیامێکی نوێ و شێوازێکی نوێیان ڕاگەیاند، هەموو ئەمەش لەپێناو گەشەدان بە ئەدەب و رۆشنبیری و سەلماندنی توانا و پێگەی نوسەر و ئەدەبی کوردی بوو، بەبەراورد بە نوسەر و ئەدیبانی ڕۆژهەڵات و جیهان. |
Databáze: | OpenAIRE |
Externí odkaz: |